سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دۆسیەیێكی دیكەدا بێتاوان دەرچوو

بەشی تورکیا- دادگای ئەستەنبوڵ لە دۆسیەیێكی دیكەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی گشتیی زیندانكراوی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)ی بەبێ تاوانی پەسەندكرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی پێنجشەممە بەبێ ئەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشدار بێت لە دانیشتنی دادگادا بێتاوان كراوە.

لەدۆسیەكەدا دەمیرتاش تۆمەتبار كرابوو بە سووكایەتی كردن بە نەجدەت ئۆزەڵ سەرۆك ئەركانی پێشووی سوپای توركیا.

پێشتر داواكاری گشتیی ئەستەنبوڵ داوای زیندانی یەك ساڵ بۆ سێ ساڵی بۆ دەمیرتاش كردبوو، ئەوەش لەسەر سكاڵای نەجدەت ئوزەل.

بەپێی سكاڵاكەی نەجدەت ئوزەل سەرۆك ئەركانی پێشووی توركیا، دەمیرتاش لە ساڵی 2012 دا لە وتارێكدا لە شاری ئەستەنبۆڵ لەسەر وتەیێكی سەرۆكی ئەركان كە وتبووی "ناكرێت خوێندن بە زمانی دایك (كوردی) بێت"، دەمیرتاش بە نەجەدت ئۆزەل-ی وتبوو، "سەرەتا تۆ سزای كۆمەڵكوژییەكانت بدە، ئەگەر پۆستی تۆ ژنڕاڵە ئەوا لەبەرچاوی من عەریفە".

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

News Code 8924

Your Comment

You are replying to: .
captcha