منداڵه‌ کوردێک خه‌ڵاتی کێبه‌رکێی وێنه‌کێشیی ئۆکراینی برده‌وه‌

به‌شی کرماشان- منداڵێکی 7 ساڵه‌ی کرماشانی خه‌ڵاتی کێبه‌رکێی وێنه‌کێشیی وڵاتی ئۆکراینی برده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاستین عه‌زیمی منداڵی کرماشانی خه‌ڵاتی کێبه‌رکێی وێنه‌کێشیی وڵاتی ئۆکراین له‌سه‌ر ته‌وه‌ری "منداڵانی نه‌خۆش"ی برده‌وه‌.

ئه‌و منداڵه‌ کرماشانییه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵانی کرماشان ئاماده‌ بوو و خه‌ڵاتی 400 دۆلاریی خۆی پێشکه‌ش به‌ منداڵانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی ئه‌و شاره‌ کرد.

شایانی باسه‌؛ کێبه‌رکێی وێنه‌کێشیی ئۆکراین له‌ تیری ته‌مه‌نی 7 تا 10 ساڵ و ڕۆژی 8ی نۆڤێمبێر به‌ڕێوه‌ چوو و ئه‌و منداڵه‌ کرماشانییه‌ له‌ نێوان 10 منداڵدا خه‌ڵاتی ئه‌و کێبه‌رکێیه‌ی برده‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8896

Your Comment

You are replying to: .
captcha