بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهزاد زێباری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بە ئامادە نەبوونی ئەمینداری گشتی حزبەكەی و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆبوونەوەكانی حزبەكانیان لەگەڵ فوئاد مەعسووم سەرۆک كۆماری عێراق، وتی: ئامادە نەبوونی ئەو كەسانە كێشەی ئەوتۆ لەسەر ئەنجامی كۆبوونەوەكان نابێت، هەركات پارتی و یەكێتی ئیرادەیان هەبێت لە پێناو چارەسەر كردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم و دەست بە سازدانی كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی بكەنەوە، ئەوكاتە سەرۆكی حزبەكان دەتوانن بەشداری بكەن و لەوێ بڕیاری كۆتایی بدەن.
بەوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو، لە ئێستادا ئەو ئیرادەیە نییە بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment