نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی قۆناغی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان باشتر ئیداره‌ ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتوویه‌تی: سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و جێگره‌که‌ی دوو بژارده‌ی باشن بۆ ئیداره‌ کردنی قۆناغی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێناس جانۆ به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندیی به‌ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانییه‌وه‌ نییه‌ هه‌ر بۆیه‌ش بارزانی و تاڵه‌بانی دوو بژارده‌ی باشتر و گونجاوترن بۆ ئیداره‌ کردنی قۆناغی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان.

جانۆ ئه‌وه‌شی وتووه‌: بارزانی و تاڵه‌بانی توانای چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ و قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمیان هه‌یه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌: پێویسته‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ئێستاکه‌ کارا بکرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8891

Your Comment

You are replying to: .
captcha