کوردپرێس:
ڕۆژنامەی لۆڤانتی بەریتانی ئاماژە بە هەوڵەکانی تورکیا بۆ لاوازکردنی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەرکردنی هێزی سەر بە پەکەکە لە شەنگال دەکات و نووسیی: تورکیا هەوڵ دەدات بژاردەی بەردەست بۆ جێگیربوون لە شەنگال ڕەچاو بکات کە گرینگترین بژاردە ئەوەیە قەناعەت بە هەولێر و بەغدا بهێنێت بۆ ئەنجامدانی ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەغدا دژی پەکەکە لە شەنگال.
بەو حاڵەشەوە ڕۆژنامەکە جەختی کردۆتەوە کە هاوڕێیی کردنی هەندێک لە لایەنە کوردییەکانی عێراق یان خود هێزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا دژی پەکەکە ناکۆکیی ناوخۆی کوردەکان پەرەپێدەدات.
بەگوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەکە ئەو کارە ئەگەر بکرێت ئاسایشی ناوچەکە بە تەواوی دادەبەزێنێت و هەر بەو هۆیەشوە ئەمریکا دژایەتیی دەکات و ڕەنگە ڕێگری لەو کارە بکات. لە ڕوانگەی ڕۆژنامەکەوە ئەمریکا پێی باشترە کە هێزەکانی پەکەکە بە ئیرادەی خۆیان شەنگال چۆڵ بکەن.
ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها جەختی کردۆتەوە کە دەوڵەتی عێراق و ژمارەیێک لایەنی سیاسی و چەند گرووپێکی سەربازی لەو وڵاتە دژی هاوڕایی کردنی عێراق و تورکیا بۆ دژایەتی کردنی پەکەکەن.
ڕۆژنامەکە لەبارەی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر شەنگال نووسیی: ئەگەرچی ناکرێت هێرشی سەربازیی تورکیا دژی شەنگال بە گشتی ڕەت بکەینەوە بەڵام دەستپێکردنی ئەو هێرشە لە داهاتوویێکی نزیکدا زەحمەتە.
Your Comment