داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کرێت دژ به‌ گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوه‌ستێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ دژ به‌ گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاوه‌ محه‌مه‌د به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: ئێمه‌ پاڵپشتیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فراوانی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌موو عێراق ده‌که‌ین.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ تا ئێستا تووشی گه‌نده‌ڵیی زۆر بووه‌ و هاووڵاتییانی عێراق باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.

محه‌مه‌د داوای له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ دژ به گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی کوردستان و حیزب و که‌سایه‌تییه‌ کاریگه‌ره‌کانی هه‌رێم جێبه‌جێ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8889

Your Comment

You are replying to: .
captcha