به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا باسی ئه‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانێتیی نێوان AKP و MHP له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2019دا هه‌یه.
یێڵدرم وتیشی: بێگومان ئه‌توانین بۆ ته‌زمین کردنی سه‌قامگیری و پێکهێنانی حکوومه‌تێکی یه‌کده‌ست و به ده‌سه‌ڵات و به پاڵپشتییێکی فراوانتر له‌گه‌ڵ MHP هاوپه‌یمانێتییێک پێک بهێنین. ئامانجی ئێمه‌ش ته‌نها 1+50ی ده‌نگه‌کانه و هیچی‌تر.
ناوبراو زیادی کردووه: ئێمه له زۆر ته‌وه‌ردا وه‌کوو MHP بیر ده‌که‌ینه‌وه. ئێمه له پڕۆسه‌ی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی، له داڕێژانی گۆڕانکاریی پێویست، په‌سه‌ند کرانی پڕۆژه‌کان له په‌رله‌مان له که‌مپێنی گشتپرسی و به‌رگری له ئه‌و که‌مپێنانه به کرداری هاوپه‌یمانێتیمان پێک هێنابوو. ئێمه تا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی پێکه‌وه کارمان ده‌کرد.
یێڵدرم ستایشی هه‌ڵوێستی MHP به تایبه‌ت له ڕووداوه‌کانی پاش کووده‌تای بێئاکامی 15ی جووڵای 2016ی کرد و وتی: MHP له ڕه‌وتی په‌سه‌ند کرانی زۆرینه‌ی یاساکان به تایبه‌ت له پرسی نیشتمانیدا ده‌وری ئیجابیی بینیوه. بۆچی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه هاوکاری نه‌که‌ین که له زۆر بابه‌تدا یارمه‌تیده‌ری ئێمه بووه؟ هیچ له‌مپه‌رێک بۆ ئه‌و هاوکارییه نییه.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment