هه‌ولێر- ئه‌نقه‌ره‌ وازیان له‌ کێشه‌کان هێنا و پێوه‌ندییه‌کانیان ده‌ست پێکرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی باسی ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌ددین ڕۆژی سێشه‌ممه‌/ 28ی نۆڤێمبێر له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی: هه‌رێمی کوردستان و تورکیا وازیان له‌و ناکۆکییانه‌ هێناوه‌ که‌ پاش به‌ڕێوه‌ بردنی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌ نێوانیاندا ڕووی دابوو و پێوه‌ندییه‌کانی خۆیانیان ده‌ست پێکردۆته‌وه‌.

به‌هائه‌ددین زیادی کرد: له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا دیدارم کردووه‌ و پڕۆژه‌یێکم بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ئاراسته‌ کردووه‌.

ناوبراو له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ و ململانێی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستووری عێراق جه‌ختی کردۆته‌وه‌ و داوای به‌رده‌وام بوونی پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی وڵاتان کردووه‌.

ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو گوتیشی: گشتپرسی ته‌نها ڕاده‌ربڕینێک بوو و هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بوو هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ له‌ گشتپرسییه‌که‌دا به‌شداریمان کردووه‌ و شانازیشی پێوه‌ ئه‌که‌ین و هه‌رگیز په‌شیمانیش نیین.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8886

Your Comment

You are replying to: .
captcha