به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای دیموکراتیکی سووریا ئیدعای ڕێککه‌وتنی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ داعش ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به تیرۆر به هه‌موو توانای خۆیه‌وه جه‌خت ده‌کاته‌وه.
مسته‌فا بالی به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سوپای دیموکراتیکی سووریا له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندووه: هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن تۆمه‌تی ناڕه‌وا بخه‌نه پاڵ هێزه‌کانی ئێمه و به ئیدعای درۆ ئێمه به سووک پیشان بده‌ن و به‌و شێوازه‌ش وره‌ی هێزه‌کانی خۆیان زیاتر بکه‌ن.
بالی له درێژه‌دا زیادی کردووه: ئه‌و ئیدعایانه‌ی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا سه‌باره‌ت به هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان سوپای دیموکراتیک و داعش بۆ ئاگربڕ بڵاو کراوه‌ته‌وه ئێمه ده‌توانین ئه‌و به‌ڵگه ساختهیییانه وه‌کوو نوکته و گاڵته چاو لێبکه‌ین.
ناوبراو له درێژه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به داعش کرده‌وه و وتی: ئێمه وه‌کوو سوپای دیموکراتیکی سووریا جارێکی‌تر ڕایده‌گه‌یێنین که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئێمه دژ به تیرۆر به‌رده‌وامه. ئێمه به هه‌موو توانای خۆمانه‌وه تا له‌ناوچوونی به ته‌واوه‌تیی تیرۆریزم له هه‌موو سووریا پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به تیرۆر ده‌که‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment