به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولکه‌ریم یۆنس به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هێزی کورد-عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به هێزی سووریای دیموکراتیک به سپۆتنیکی وتوه: سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به بڕیاری سه‌رۆک­کۆماری ئه‌مریکا له‌سه‌ر وه‌ستاندنی یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ کورده‌کانی سووریا بڵاو بوونه‌ته‌وه ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی دژه داعش هه‌رگیز ناردنی چه‌ک بۆ هێزه‌کانی ئێمه‌ی نه‌وه‌ستاندووه.
ناوبراو زیادی کرد: ناردنی که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ کورده‌کان به‌رده‌وامه و ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش ڕاست نیین و هه‌لومه‌رجی ئێستاکه‌ی ناوچه‌ی ژێرکۆنتڕۆڵی ئێمه نیشان نادات.
ئه‌و به‌رپرسه کورده جه‌ختی کردووه‌ته‌وه بۆ نموونه ڕۆژی ڕابردوو سه‌دان لۆری هه‌ڵگری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له قامیشلۆی نزیک به سنووری تورکیا به‌ره‌و ده‌یرولزوور گوازراوه‌ته‌وه.
عه‌بدولکه‌ریم یۆنس وتیشی: نه‌ک هه‌ر یارمه‌تیی سه‌ربازی ڕانه‌گیراوه به‌ڵکوو هاوپه‌یمانیی دژه داعش بڕیاری داوه یارمه‌تییه‌کان زیاد بکات. ئێمه‌ش هیوامان وایه ئه‌م یارمه‌تییانه به‌رده‌وام بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment