به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) گوتی: ئه‌و هێزانه له به‌رانبه‌ر هه‌موو چه‌شنه ده‌ستدڕێژییێکی داعش له کۆبانێ وه‌ستانه‌وه بۆیه له عه‌فرینیش هاوشێوه‌ی کۆبانێ به‌ره‌وڕووی هه‌موو ده‌ستدڕێژکارێک ده‌بنه‌وه.
مه‌حموود زیادی کردووه: YPG و YPJ و سوپای دیموکراتیکی سووریا له کۆبانێ و سه‌رێکانی خه‌باتیان کرد و به هه‌مان ئیمان و گیانفیدایییه‌وه له عه‌فرینیش به‌ره‌وڕووی هه‌موو چه‌شنه ده‌ستدڕێژییێک ده‌بینه‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: تورکیا له داگیر کردنی خاکی سووریا دوو ئامانجی هه‌یه؛ یه‌که‌م داگیر کردنی ئه‌و به‌شه له خاکی سووریا و لکاندنی به خاکی تورکیاوه هه‌روه‌ها که پێشتر له قێبرسی باکوور و ئێسکه‌نده‌روون ئه‌و کاره‌ی کردووه. دووهه‌م پێش‌گرتن له پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک که مافی جه‌ماوه‌ر ته‌زمین ده‌کات ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی پاراستنی پێگه‌ی خۆی.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment