نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاریی تەکنیکی پێشکەش بە کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ئاشکرای کرد، نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاریی تەکنیکی پێشکەش بە کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکان ده‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەشدا لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: "رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراقدا پێشکەش کردنی هاوکاری تەکنیکیە بە کۆمسیۆن و چاودێری ئەو پرۆسەیەش دەکەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد".

روونیشی کردەوە، چاودێریی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاری سەرکی نەتەوەیەکگرتووەکانە، بەڵام ئەو پرۆسەیە لەلایەن عێراقییەکانەوە بەڕیوەدەچێت، نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێت ڕۆڵی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بگێڕێت.

جینین بلاسخارت ئاماژەی بەوەدا، ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تا ‌ئێستا وەڵامی حکوومەتی عێراقی نەداوەتەوە لەباەری چاودێری و سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان.

بلاسخارت وتیشی، "ئامانجی چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان پاراستنی پاکی و بێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردنه‌کانە و هەروەها رۆڵی چه‌ک و توندوتیژی و دەنگدان لە ژێر فشاردا دوربخرێتەوە لەو پڕۆسەیە".

دوێنێ چوارشه‌ممه‌، حکوومه‌تی عێراق داوایێکی پێشکه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کرد‌ بۆ پاڵپشتی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق.

لەسەر پێشنیازی کۆمیسیۆن، بڕیاره‌ هەڵبژاردنەکانی عێراق 10ی (تشرینی دوەم/10)ی ئەمساڵ ئه‌نجام بدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 886

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha