پێوه‌ندیی ئه‌مریکا و کورده‌کان گۆڕانکاریی تێدا نه‌کراوه‌

به‌شی جیهان- ئه‌ندامێکی باڵای ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا ده‌ڵێت: به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک لێدوانی ئه‌مدواییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌ستاندنی پڕۆسه‌ی ناردنی چه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بۆ هێزی سووریای دیموکراتیک هیچ گۆڕانکارییێک له‌ پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مریکا و کورده‌کاندا نه‌کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتووه‌: ئاشکرایه‌ ڕه‌وتی هه‌ناردنی چه‌ک بۆ هێزی سووریای دیموکراتیک هه‌ندێک چاکسازیی تێدا ده‌کرێت به‌ڵام سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ گۆڕانکارییێکی به‌ سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

ناوبراو جه‌ختی کردۆته‌وه‌: هه‌ماهه‌نگییێکی باش له‌ نێوان ئه‌مریکا و هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به‌ هێزی سووریای دیموکراتیک هه‌یه‌ و تا ئه‌و کاته‌ی یه‌ک داعشی له‌ ناوچه‌که‌ مابێت ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتی کردنی کورده‌کان.

ئه‌و به‌رپرسه‌ کورده‌ سوورییه‌ ئاشکراشی کردووه‌: لێدوانی به‌رپرسانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ وه‌ستانی هاوکاریی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کانی سووریا درۆیه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8857

Your Comment

You are replying to: .
captcha