بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ـی کانوونی دووه‌م، سه‌رۆکی پارتی دیموکرات له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیی له ماتیۆ تۆله‌ر باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا و شاندێکی یاوه‌ری کرد و پیرۆزبایی خۆی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مه‌ریکا به باڵوێزی ئه‌و وڵاته گه‌یاند و هیوای فراوانتربوونی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولای خواست.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق، دووپاتی له به‌رده‌وامی و هاوئاهه‌نگیی نێوان وڵاته‌که‌ی و هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها پاڵپشتی کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرده‌وه.
بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا، ته‌وه‌ری تری ئه‌و دیداره بوون.
لای خۆیەوە مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ماتیۆ توله‌ر باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كه‌دا كه ڕۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر به‌شداربوو، بارودۆخی عێراق و په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ كرا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه جێی خۆشحاڵییه سه‌رۆكی نوێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نوێی ئه‌مه‌ریكا، شاره‌زا و ئاگاداری بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانن و ئاماده‌ین بۆ كاركردن و هاوئاهه‌نگی كردن بۆ به‌هێزتركردن و بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو بواره‌كاندا.
ڕێڕه‌وی دانوستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، گرنگیی به‌رده‌وام بوونی هاوئاهه‌نگیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و لێكه‌وته‌كانی و كێشه ئابووری و سیاسییه‌كانیان، به‌شێكی تری دیداره‌كه بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment