حیزبه دژبه‌ره‌‌ کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ پۆسته‌که‌یدا کۆده‌نگن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌حموود شێخ وه‌هاب باسی کۆده‌نگیی نێوان حیزبه‌ دژبه‌ره‌ کوردستانییه‌کان ده‌کات بۆ مانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستاندا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود شێخ وه‌هاب به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: حیزبه‌ دژبه‌ره‌ کوردستانییه‌کان بڕیاریان وایه‌ سیاسه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان جیاوازیی زۆری له‌گه‌ڵ مامی خۆی مه‌سعوود بارزانی هه‌یه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: لایه‌نه‌ سیاسییه‌ دژبه‌ره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ پۆسته‌که‌یدا کۆده‌نگن.

شێخ وه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ئێمه‌ش ته‌نها ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ بڕیاری پارتی و بنه‌ماڵه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاریگه‌ری له‌ بڕیاره‌کانی نێچیرڤان بارزانی بکات.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی حکوومه‌تی ئینتیقالی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ناکامیی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێستاکه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان هێشتاکه‌ به‌رده‌وامه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8842

Your Comment

You are replying to: .
captcha