به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود شێخ وه‌هاب به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتووه: حیزبه دژبه‌ره کوردستانییه‌کان بڕیاریان وایه سیاسه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان جیاوازیی زۆری له‌گه‌ڵ مامی خۆی مه‌سعوود بارزانی هه‌یه.
ناوبراو ده‌شڵێت: لایه‌نه سیاسییه دژبه‌ره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له پۆسته‌که‌یدا کۆده‌نگن.
شێخ وه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ئێمه‌ش ته‌نها ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه بڕیاری پارتی و بنه‌ماڵه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاریگه‌ری له بڕیاره‌کانی نێچیرڤان بارزانی بکات.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی حکوومه‌تی ئینتیقالی له هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی ناکامیی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێستاکه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان هێشتاکه به‌رده‌وامه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment