له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ژماره‌یێک تورکمان دژی کورده‌کان تاوان ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی تورکمانی له‌ هه‌ولێر هه‌ندێک له‌ تورکمانه‌کان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ له‌و‌ ناوچه‌ جێناکۆکییانه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌یان­گرێته‌وه‌، دژ به‌ خه‌ڵکی کوردستان تاوان ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردستان- ماجد بازرگان له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا وتوویه‌تی: به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یێک له‌ تورکمانه‌کان به‌ مه‌به‌ستی تێکدانی ڕه‌وتی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری دژ به‌ کورده‌کان تاوان ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش بێ گومان هیچ یارمه‌تییێک به‌ ڕه‌وتی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ناگه‌یێنێت.

بازرگان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ تورکمانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ شێوازێکی چالاک له‌ حکوومه‌ت، په‌رله‌مان و دیکه‌ی داموده‌زگا و دامه‌زراوی یاسایی کار ده‌که‌ن و ڕۆڵێکی گرینگ له‌ چاره‌سه‌ری پرسه‌ چاره‌نووس­سازه‌کان ده‌گێڕن.

ناوبراو زیادیشی کردووه‌: تورکمانه‌کان گه‌شتوون به‌و ماف و ئیمتیازانه‌ی که‌ خه‌باتیان بۆ کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8836

Your Comment

You are replying to: .
captcha