بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاسین عیزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گه‌یاند: ئاسایش و هێزه‌كانی یه‌كێتی له شاری كه‌ركووک به هیچ شێوه‌یێک فه‌رمان و راسپارده له حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ر ناگرن، به‌ڵكوو ته‌نها له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش و فه‌رمانده باڵاکانی پێشمه‌رگه له شاره‌كه وه‌رده‌گرن.
یاسین عیزه‌دین ئاشكراشی كرد: بۆ پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌كانی یه‌كێتی و هێزه عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌ت پۆلیسی فیدراڵیدا هه‌یه، به‌ڵام ئاسایش و هێزه‌كانی یه‌كێتی فه‌رمان له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ر ناگرن.
ناوبراو روونیشی كرده‌وه: پێشتر پێمان راگه‌یێندراوه كه ئاڵای كوردستان و یه‌كێتیش له باره‌گاكانمان له شاره‌كه دابنێین، به‌ڵام پێیمان باش بووه تا كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كه‌ی چه‌ند هێزێک له كه‌ركووک ئه‌و هه‌نگاوه جێ به‌جێ نه‌كه‌ین، به‌وپێیه‌ی چه‌ند لایه‌نێک له نێو هێزه عێراقیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه كه گوێ به فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیش ناده‌ن و دۆخی شاره‌كه ئاڵۆز ده‌كه‌ن".
سەرچاوە: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment