هێزی پێشمەرگە و ئاسایشی یەکێتی لە کەرکووک لەگەڵ هێزە عێراقییەکان هەماهەنگن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ له‌ شاری‌ كه‌ركووک هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان له ‌شاره‌كه‌ له‌ ژێر فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاسین عیزه‌دین جێگری‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی كوردستان رای گه‌یاند: ئاسایش و هێزه‌كانی یه‌كێتی‌ له ‌شاری كه‌ركووک به ‌هیچ شێوه‌یێک فه‌رمان و راسپارده‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ر ناگرن، به‌ڵكوو ته‌نها له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ئاسایش و فه‌رمانده‌ باڵاکانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاره‌كه‌ وه‌رده‌گرن.

یاسین عیزه‌دین ئاشكراشی كرد: بۆ پاراستنی‌ ره‌وشی ئه‌منی‌ شاره‌كه‌ هه‌ماهه‌نگی له ‌نێوان هێزه‌كانی یه‌كێتی‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌ت پۆلیسی فیدراڵیدا هه‌یه‌، به‌ڵام ئاسایش و هێزه‌كانی یه‌كێتی‌ فه‌رمان له ‌سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ر ناگرن.

ناوبراو روونیشی كرده‌وه‌: پێشتر پێمان راگه‌یێندراوه‌ كه‌ ئاڵای‌ كوردستان و یه‌كێتیش له‌ باره‌گاكانمان له ‌شاره‌كه‌ دابنێین، به‌ڵام پێیمان باش بووه‌ تا كشانه‌وه‌ی‌ یه‌كجاره‌كه‌ی چه‌ند هێزێک له‌ كه‌ركووک ئه‌و هه‌نگاوه‌ جێ به‌جێ نه‌كه‌ین، به‌وپێیه‌ی چه‌ند لایه‌نێک له‌ نێو هێزه‌ عێراقیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌ كه‌ گوێ به‌ فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیش ناده‌ن و دۆخی شاره‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كه‌ن".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8834

Your Comment

You are replying to: .
captcha