به‌غدا به‌نیازه‌ هه‌رێمی کوردستان بسڕێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی پارتی ده‌ڵێت: حکوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌یه‌وێت ناوی هه‌رێمی کوردستان بۆ ناوچه‌ی باکووری عێراق بگۆڕێت و به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و هه‌رێمه‌ بسڕێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری به‌ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: هه‌ر کاتێک کورده‌کان هه‌نگاوێک به‌ره‌و به‌غدا بچنه‌ پێشێ و نه‌رمی بنوێنن حکوومه‌تی فیدڕاڵ دوو هه‌نگاو پاشه‌کشێ ده‌کات.

ناوبراو پێشبینیشی کرد ململانێی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر تا پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان دوا بخرێت.

به‌رواری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئێمه‌ هه‌ندێک بژارده‌مان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ هه‌یه‌. به‌غدا ئێستاکه‌ بیر له‌ پێشێل کردنی ده‌ستووری عێراق ده‌کاته‌وه‌ و له‌پێناو سڕینه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات به‌ڵام کورده‌کان هه‌رگیز چۆک داناده‌ن و به‌رگری له‌ ماف و که‌رامه‌تی خۆیان ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8828

Your Comment

You are replying to: .
captcha