داواکاری بۆ ھێنانەوە و لێپرسینەوەی ئاشتی ھەورامی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ٢٤ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ھێنانەوەی ئاشتی ھەورامی و لێپرسینەوەی یاداشتێکیان داوە بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانتارەکان، دەڵێن: داوای ھێنانی بۆ پەرلەمان و لێپرسینەوەی ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکەین.

ھەروەھا پرسیاری ئەوەیان کردووە، ئەو گوژمە پارەیەی کە وەرگیراوە لەبری فرۆشتنی نەوت چەندە و چی لێکراوە؟ ھەروەھا دەپرسن، ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی ھەرێمی کوردستان ئێستا قەرزی تورکیای پێدەدرێـتەوە، یان کۆمپانیاکانی نەوت، یاخوود دەدرێت بە عێراق؟

ھەروەھا پرسیاری ئەوەیان کردووە کە بۆچی ماوەی دوو مانگە، وەزیری سامانە سروشتییەکان، ھەرێمی کوردستانی جێھێشتووە و وەزارەتەکە زانیارییەکان بە پەرلەمان نادات.

پێشتر سالار مەحموود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رای گەیاندبوو: ھەڵمەتی کۆ کردنەوەی واژۆ بۆ ھێنانەوە و لێپرسینەوەی ئاشتی ھەورامی دەستپێدەکەن.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8827

Your Comment

You are replying to: .
captcha