به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه/ 4ی سه‌رماوه‌ز له لێدوانێکی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه له سووریای پیرۆزبایی کرد و وتی: هه‌ندێک له وڵاتانی ڕۆژئاوا و شوێنکه‌وتووه‌کانی له ناوچه‌که وایان ده‌زانی داعش یان عێراق و سووریا ده‌گرێت یان خۆ ساڵگارێک له ناوچه‌که ده‌مێنێته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان ده‌بێت.
ڕۆحانی وتیشی هه‌ر هه‌نگاوێک به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن له سووریا هه‌ر دوو گه‌لی ئێران و سووریا پێکه‌وه خۆشحاڵ ده‌کات و پاشان ڕایگه‌یاند: پێوه‌ندیی ستراتێژیکی ئێران و سووریا درێژه‌ی ده‌بێت و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده‌یه له ڕه‌وتی نۆژه‌ن کردنه‌وه و چێکردنه‌وه‌ی وڵاتی سووریا به‌شداری بکات.
ڕۆحانی باسی له‌وه‌ش کرد داهاتووی سووریا ده‌بێ له‌لایه‌ن گه‌لی مه‌زنی سووریا و به بێ ده‌ستێوه‌ردانی بیانی دیاری بکرێت و ده‌ریبڕی: ئه‌وانه‌ی وا ده‌زانن له نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات له سووریا ده‌توانن له داهاتووی ئه‌و وڵاته ته‌داخول بکه‌ن وته‌کانیان ناچێته عه‌رزی واقیعه‌وه و ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق به‌هێزتر بکرێت تا بتوانێت ئه‌م قۆناغه‌ش به باشی تێپه‌ڕێنێت.
سه‌رۆک کۆمار وتی: له هه‌مان کاتیش‌دا بڕوامان به‌وه هه‌یه که به‌رهه‌ڵستکارانی حکوومه‌تی سووریا ده‌بێت ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن له ئایندهی سووریادا پێگه‌یێک بۆ خۆیان دروست بکه‌ن و له‌و وڵاته‌دا به‌شدار بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به دانیشتنه‌که‌ی سووچی کرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌و دانیشتنه ههنگاوێکی شیاو بوو له کاتێکی شیاودا و هه‌ر سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بڕوایان به به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و گفتوگۆی سووری- سووری له دۆخی ئێستادا هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ئاسایشی سووریا ده‌سته‌به‌ر بکات.
سه‌رۆک کۆمار پاشان ئاشکرای کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ناوچه‌که ئاشتی و سه‌قامگرتوویی و برایه‌تی ده‌وێت و له‌پێناو ئه‌مه‌ش بڕوای به‌وه هه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له سه‌رکرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی وته‌گه‌لێکی سووک و که‌م بایه‌خ ئاراسته ده‌که‌ن نوێنه‌ری گه‌له‌که‌ی خۆیان نیین و به‌داخه‌وه هه‌ندێک کاربه‌ده‌ستی نه‌زانکار له‌و وڵاتانه‌دا جاری وا هه‌یه ڕێک وه‌ک ڕژێمی زایۆنی قسه ده‌که‌ن.
پاشان وتیشی: هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌م گرێی شێرپه‌نجه‌یه له ناوچه‌که‌دا ماوه‌ی 70 ساڵه خه‌ڵتانی جه‌نایه‌تی زۆر گه‌وره بووه و هیوادارین له داهاتوودا ڕێبه‌ران و سه‌رکرده‌ی هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی بێنه‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاست و دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و تێکڕای ناوچه‌که چیدی هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرن.
گه‌ل و حکوومه‌تی سووریا ڕێز له هه‌وڵی گه‌ل و حکوومه‌تی ئێران ده‌گرێت/ داواکارین ئێران له نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی سووریا به‌شداری بکات
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریاش له‌و پێوه‌ندییه‌دا وێڕای ئاراسته کردنی سوپاس و پێ‌زانین به بۆنه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به سووریا وتی: گه‌ل و حکوومه‌تی سووریا به هه‌وڵه‌کانی گه‌ل و حکوومه‌تی ئێران ده‌زانن و سوپاسگوزاری هه‌وڵه‌کانیانن.
سه‌رۆک کۆماری سووریا ئاماژه‌ی کرده هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دواهه‌مین بنکه و باره‌گاکانی داعش له وڵاته‌که‌ی و وتیشی: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه قه‌رزداری تێکۆشانی پیاوانێکی بوێر و ئازایه که له ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریزمدا له‌گه‌ڵ گه‌لی سووریا ماونه‌ته‌وه.
ناوبراو هه‌ڵوێستی بێ عه‌قڵانه و نه‌فامانه‌ی هه‌ندێک له وڵاتانی ناوچه‌که به تایبه‌ت له لووتکه‌ی عه‌ره‌ب دژ به ئێرانی به‌هۆی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه به‌رانبه‌ر به گرووپی تیرۆریستیی داعش له سووریا و عێراق زانی و ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵوێسته‌کانی لووتکه‌ی عه‌ره‌ب به بێ گومان هه‌ڵوێستی گه‌لانی عه‌ره‌ب نییه و ئێمه سوپاسی ئێران ده‌که‌ین بۆ هاوکاری کردن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم.
به‌شار ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها داواشی کرد ئێران و که‌رتی تایبه‌تی ئه‌م وڵاته له ڕه‌وتی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی سووریا به‌شداری بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment