سیاسەتی شەڕ خوازانەی تورکیا زەبری لە پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ داوە

بەشی تورکیا- مەحرەم ئینچی، نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەلانی تورکیا دەڵێت: سیاسەتی شەڕ خوازانەی تورکیا زەبری لە پێوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحرەم ئینچی نوێنەری یالوورا لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بە پووچەڵ کردنەوەی حەسانەی یاسایی بۆ نوێنەرانی پەرلەمان و دەستگیر کردنی نوێنەرانی پەرلەمان کرد و وتی: من بە بۆنەی «نا» گوتن بە پووچەڵ کردنەوەی حەسانەی یاسایی لە نوێنەرانی پەرلەمان، سەرکۆنە کراوم. کاتێک پارتی دیموکراتیکی گەلان دەڵێت "خۆر لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێت" ئێمە نابێت باوەڕی پێ بکەین؟ هەر چی کە ڕاست بێت ئەوە دەڵێین. من بە "پووچەڵ کردنەوەی حەسانەی یاسایی لە نوێنەرانی پەرلەمان" وتم "نا".

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتی: حکوومەتی پارتی داد و گەشە پشتی لە گەل کردووە. تەنها بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە. بە هۆی سیاسەتی شەڕ خوازانەی پارتی داد و گەشەوە زەبر لە پێوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کەوتووە. دەسەڵاتداران چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵاتەوە ئاشتییان ناوێت. پشتگیری لە توندئاژۆیی و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. گەلی تورکیا چیدی باوڕی بە بەڵێنەکانی ئەردۆغان لە بارەی ئاشتییەوە ناماوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8823

Your Comment

You are replying to: .
captcha