یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پاڵپشتی له‌ گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌کات‌

به‌شی جیهان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق ده‌ڵێت: یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پاڵپشتی له‌ دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕامۆن بالکوا نوێنه‌ری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق له‌ دانیشتنی لێکدانه‌وه‌ی پێوه‌ندیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق له‌و ناوه‌نده‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: که‌شێکی گفتوگۆ له‌ نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا دروست بووه‌ و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ن له‌و دانووستانه‌دا یارمه‌تیی هه‌ر دوو لا بده‌ن که‌ ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووردا ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو وتیشی: یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ستراتێژییێکی نوێ له‌ عێراق و سووریا گرتۆته‌ به‌ر و به‌ هاوکاریی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌وڵه‌کانی بۆ جێگیر بوونی ئاشتی له‌و وڵاته‌ چڕ ده‌کاته‌وه‌.

نوێنه‌ری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق زیادی کرد: "ئاسایشی ئێمه‌ به‌ستراوه‌ به‌ ئاسایشی وڵاتانی دراوسێیه‌وه‌ و عێراق یه‌کێک له‌ دراوسێکانی ئێمه‌یه‌."

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8820

Your Comment

You are replying to: .
captcha