به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕامۆن بالکوا نوێنه‌ری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له عێراق له دانیشتنی لێکدانه‌وه‌ی پێوه‌ندیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق له‌و ناوه‌نده جه‌ختی کرده‌وه: که‌شێکی گفتوگۆ له نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا دروست بووه و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ن له‌و دانووستانه‌دا یارمه‌تیی هه‌ر دوو لا بده‌ن که ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووردا ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو وتیشی: یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ستراتێژییێکی نوێ له عێراق و سووریا گرتۆته به‌ر و به هاوکاریی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌وڵه‌کانی بۆ جێگیر بوونی ئاشتی له‌و وڵاته چڕ ده‌کاته‌وه.
نوێنه‌ری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له عێراق زیادی کرد: "ئاسایشی ئێمه به‌ستراوه به ئاسایشی وڵاتانی دراوسێیه‌وه و عێراق یه‌کێک له دراوسێکانی ئێمه‌یه."
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment