بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە بڵاوكراوەیێكدا ئاماژەی بەوەداوە: لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی كشتوكاڵی توركیا شاندێكی باڵای وەزارەت بە سەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و ئەندامێتی ژمارەیەك وەبەرهێنەر سەردانی توركیایان كردوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم روونیشی كردوەتەوە: هەروەها ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان یاوەری شاندەكەیە و لەگەڵ "داوود گول" پارێزگاری شاری غازی عەنتاب كۆبوونەتەوە و چەندین بابەتی گرنگ دەربارەی هەماهەنگی كشتوكاڵی و پیشەسازی گفتوگۆیان لەبارەیەوە كراوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە: مەبەستی سەرەكی سەردانەكە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی و گواستنەوەی ئەزمونی پرۆژەكانی وەبەرهێنانی توركیا و هاندان و بەشداری پێكردنی وەبەرهێنەرانی كوردستانە بۆ پێشخستن و داهێنان لە كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاریشە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەشێك لەو كۆمپانیایانە كە یاوەری شاندەكەن چەندین تێگەیشتن و گرێبەستی كاركردنی هاوبەش ئەنجام بدەن.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment