گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌ کورده‌کان بۆ په‌رله‌مان، دانپێدانان به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌ کورده‌کان بۆ په‌رله‌مان، دانپێدانانی ئاشکرا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم ساعدی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئێمه‌ دژ به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کورده‌کان به‌ بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستانین و جه‌ختی کرده‌وه‌: گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌ کورده‌کان بۆ په‌رله‌مان، دانپێدانانی ئاشکرا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستانه‌.

ناوبراو زیادی کرد: به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی یه‌کێک له‌ هه‌ڵه‌کانی مه‌سعوود بارزانی بووه‌ و کورده‌کان ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵانه‌ قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8815

Your Comment

You are replying to: .
captcha