وێده‌چێت پۆستی سکرتێری گشتیی له‌ پێکهاته‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی بسڕدرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی دوایین گۆڕانکارییه‌کان له‌ ناو یه‌کێتی و سه‌رکردایه‌تی و بڕیار بۆ سڕینه‌وه‌ی پۆستێکی گرینگ ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕشاد گه‌لالی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد هه‌ندێ نیشاندی جیدی باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ یه‌کێتیی نیشتمانی ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ری‌بڕی: هه‌ندێ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوژینی مام جه‌لال سکرتێری پێشوو و ژماره‌یێک له‌ سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حزبه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ئه‌نجام دراوه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرد: خولی داهاتووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان شاهێدی سڕینه‌وه‌ی پۆستی سکرتێری گشتیی ئه‌و حزبه‌ و پێکهاتنی ئه‌نجومه‌نێکی بچووک بۆ سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی ده‌بێت.

گه‌لالی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌ڕێوه‌ چوونی کۆبوونه‌وه‌یێک له‌لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه کرده‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ که‌لێنی ناوخۆیی که‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و یه‌کێتییه‌ داناوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8811

Your Comment

You are replying to: .
captcha