له‌ به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ بوونی به‌رجام به‌رته‌سکییه‌ بانکییه‌کان نه‌مێنن

به‌شی ئێران- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای جێبه‌جێ بوونی به‌ ته‌واوه‌تی به‌رجام له‌ لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کان، که‌ڵک وه‌رگرتنی وڵاته‌که‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌رجام و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی به‌رته‌سکییه‌ بانکییه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ بوونی به‌رجام ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف ئێواره‌ی شه‌ممه‌ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ "یانۆش لواندۆفسکی" سه‌رۆکی گرووپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕای­گه‌یاند: یه‌کێتیی ئه‌ورووپا شه‌ریکێکی گرینگ بۆ ئێرانه‌.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌مان وه‌ڵامی پرسیاری هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ی دایه‌وه‌.

"یانۆش لواندۆفسکی" سه‌رۆکی گرووپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاش له‌و دیداره‌دا سه‌رله‌نوێ جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتیی ته‌واویی ئه‌ورووپا له‌ به‌رجام و پێویستی جێبه‌جێ بوونی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو وڵاته‌کان کرده‌وه‌ و به‌رجامی به‌ ئه‌نجامی سه‌بووری و دیپلۆماسیی هه‌موو وڵاتانی دانوستانکار زانی و ده‌ری‌بڕی: ئه‌نجام و به‌رهه‌می به‌رجام ده‌بێ ئاشکرا بێت.

هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌ ڕێگاکانی زیاتربوون و پته‌وکردنی هاوکارییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌ورووپا، گۆرانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ و به‌رجام باس و گفتوگۆ کرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8807

Your Comment

You are replying to: .
captcha