بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی كۆبوونەوەی فوئاد مەعسووم سەرۆک كۆماری عێراق لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یەكێتی، هەردوولا جەختیان كردووەتەوە لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیێک بۆ كێشە چارەسەرنەكراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوەش بە گوێرەی میدیاكانی یەكێتی.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆک كۆماری عێراق بەپێویستی زانیوە، كە هەوڵی زەمینەسازی بدرێت بۆ ئەوەی هەرێم و بەغدا كۆ ببنەوە.
بەگوێرەی وتەی سەرۆک كۆماری عێراق، گەڕانەوەی بۆ شاری سلێمانی بۆ چەند ئامانجێكە، کە دیارترینیان دۆزینەوەی ڕێگەچارەیێكە بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.
بڕیارە لە گەڕانەوەكەیدا بۆ هەرێم، سەرۆک كۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێمیشدا بۆ چارەسەر کردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆ ببێتەوە.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment