به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه و پرسه ناوچه‌ییه‌کانی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نساییه‌که‌ی خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دانیشتنی سێ قۆڵیی سه‌رۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له سووچی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد له سووریا قسه‌ی کرد و ڕایگه‌یاند: ده‌بێ له‌ژێر چاودێریی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه له سووریا به‌ڕێوه بچێت که تێکڕای خه‌ڵکی سووریا بتوانن بچنه سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتیشی: نابێت هه‌ندێ ناوچه که له بنده‌ستی داعش ئازاد ده‌کرێت ڕاده‌ستی گرووپێکی تیرۆریستیی دیکه بکرێت. پاراستنی سه‌روه‌ریی سووریا گرینگایهتییێکی حه‌یاتی هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment