کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی گۆڤاری زانستیی هۆژین

بەشی ئێران/کوردی- کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی گۆڤاری زانستیی هۆژین لە شاری سنە لە زانستگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی گۆڤاری هۆژین بە ئامادە بوونی دوکتور نەجمەدین جەباری پرۆفیسۆر حەسەن بێورانی، پرۆفیسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی و هەروەها دەستەی نووسەرانی گۆڤاری هۆژین لە زانستگاری کوردستان بەڕێوە بچێت.

شایانی باسە ئەو کۆڕە لەڕێکەوتی 7ی سەرماوەزی 1396 کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی مەولەوی زانستگای کوردستان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8798

Your Comment

You are replying to: .
captcha