به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه/ 4ی مانگی سه‌رماوه‌ز په‌خشان قه‌له‌نده‌ری ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری که‌مپێنی نۆژه‌نی مه‌هاباد له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا وتی: ڕۆژی 3ی سه‌رماوه‌ز که‌مپێنی نۆژه‌نی مه‌هاباد 3 کانێکس بریتی له 2 حه‌مام، 6 ته‌والێتی گه‌ڕۆک، جلوبه‌رگی گه‌رم، به‌تانی و که‌ره‌سته‌ی بیناسازی بۆ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی کرماشان ناردووه.
شایانی باسه؛ ئامانجی ئه‌و که‌مپێنه دروست کردنی کانێکسی نێشته‌جێ بوون، قوتابخانه، حه‌مام و ته‌والێت بۆ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment