ژماره‌ی کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان گه‌یشته‌ 456 که‌س

به‌شی کرماشان- پزیشکی دادوه‌ریی کرماشان دوایین ئاماری کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ڕاگه‌یاند و وتی: تاکوو ئێستا 456 که‌س له‌ بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان کوژراون که‌ یه‌ک که‌سیان شوناسه‌که‌ی نادیاره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پزیشکی دادوه‌ریی کرماشان ده‌ڵێت: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا 11 که‌س له‌ بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌و شاره‌ گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌و شێوه‌یه‌ ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشته‌ 456 که‌س.

سه‌رجه‌م ئه‌و 11 که‌سه‌ خه‌ڵکی سه‌رپێڵی زه‌هاو بوون که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی کرماشاندا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

ئاماری کوژراوانی شاره‌کانی پارێزگای کرماشان به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

سه‌رپێڵ زه‌هاو: 400 که‌س (یه‌ک که‌سیان شوناسی نادیاره‌)

کرند: 19 که‌س

قه‌سری شیرین: 16 که‌س

سه‌لاس: 12 که‌س

کرماشان: 1 که‌س

تازاوا: 1 که‌س

ئه‌زگه‌له‌: 6 که‌س

ئیسلام ئاوا: 1 که‌س

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ کاتژمێر 21:48 خوله‌کی شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌/ 21ی گه‌ڵاڕێزان بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گوڕی 7.3 ڕیخته‌ر پارێزگای کرماشان و هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراقی هه‌ژانده‌وه‌.

ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی ئه‌زگه‌له‌ و له‌ قووڵاییی 11 کیلۆمه‌تری زه‌وین ڕووی دا.

به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان، تاکوو ئێستا له‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ زیاتر له‌ 12 هه‌زار که‌س بریندار بوونه‌ و ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ خه‌ساری له‌ 7 شار و هه‌زار و 950 گوندی پارێزگای کرماشان داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8796

Your Comment

You are replying to: .
captcha