25 که‌س له‌ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی کرماشان سووتاون

به‌شی کرماشان- به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ده‌رمانیی ئیمام خومه‌ینیی کرماشان ده‌ڵێت: تاکوو ئێستا 25 که‌س له‌ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی کرماشان به‌ بۆنه‌ی سووتانه‌وه‌ بریندار بوونه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێهنام ڕه‌زا مه‌خسووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد له‌ شه‌وی یه‌که‌می بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان تاکوو ئێستا 25 نه‌خۆش به‌ بۆنه‌ی سووتانه‌وه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینیی کرماشانیان کردووه‌ و ڕای‌گه‌یاند: سووتان به‌ ئاوی کۆڵاو، چێشت لێنان له‌ ناو خێوه‌ت و دیکه‌ی کێشه‌کان به‌ بۆنه‌ی که‌لوپه‌لی گه‌رمایی گرینگترین هۆکاره‌کانی سووتان له‌ ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کانه‌.

ناوبراو وتیشی: ئێستاکه‌ 11 برینداری بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان به‌ 7 تا 40 له‌سه‌دی سووتان له‌ به‌شی سووتاندنی ئه‌و ناوه‌نده‌ خه‌وێندراون.

بێهنام ڕه‌زا مه‌خسووسی جه‌ختی کرده‌وه‌: ده‌بێ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوان خاڵه‌کانی بێ‌وه‌یی له‌به‌رچاو بگرن و بۆ ڕێگری له‌ ئاگرکه‌وتنه‌وه‌، چێشت لێنان له‌ ناو خێوه‌ت و هه‌ڵواستنی فانووس بۆ ڕۆشنایی دووری بگرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8795

Your Comment

You are replying to: .
captcha