به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم به‌یاتی که به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نزیکه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"دا ڕای‌گه‌یاند: له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا لیژنه‌ی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات و گفتوگۆکانی هه‌ولێر- به‌غدا له‌باره‌ی کێشه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن ده‌ستی پێده‌کرێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد ده‌وڵه‌تی عێراق و لیژنه‌ی کورد له‌باره‌ی 80 بابه‌ت گفتوگۆ ده‌که‌ن که به‌غدا له‌سه‌ریان کێشه‌یان هه‌یه و ده‌ری‌بڕی: ئه‌م بابه‌تانه بریتییه له فڕۆکه‌خانه، ڕێڕه‌وی سنووری، ڕێککه‌وتننامه‌ی واژۆکراو له‌باره‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و جێگیر کردنی هێزی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ندێ پرسی دیکه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment