بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە گەڕەکی جەمال گورسل لە شاری مالاتیا کە گەڕەکی عەلەوەی نشینی ئەو شارەیە، چەند کەسێکی نەناسراو بە ڕەنگی سوور بە سەر درکەی خانوو و دیوارەکانی 13 بنەماڵەی عەلەویدا هێمایان کێشاوە.
ئەو هەوڵە، کوودەتا پێشووەکانی تورکیا وەبیر دێنێتەوە و بوەتە هۆی تێکدانی ڕای دانیشتوانی گەڕەکەکە و ناڕەزایی دەربڕین لە گۆڕەپانی سیاسی و لە پەرلەمانی تورکیا.
ئەحمەد چیکار، شارەوانی مالاتیا سەردانی گەڕەکی جەمال گورسلی کرد و ڕای گەیاند: ئەو هێمایانە پیشاندەری هەڕەشەیە لە سەر شاری مالاتیا. بۆ دەستگیر کردنی ئەنجامدەرانی ئەو هەوڵە، هەوڵەکان دەستی پێکردووە.
ناوبراو وتیشی: لەم شارەدا گرووپە جیاوازەکان بە ئاشتی و ئاشتەوایی پێکەوە دەژین، مالاتیا شاری ئاشتیی تورکیایە، ئێمە دەبێت یەکێتیی خۆمان بپارێزین.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment