بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا لە بەیاننامەیێکدا جەخت دەکاتە سەر مافی ئازادی و ئاسایش و عەدالەت بۆ هەموو هاووڵاتییانی سووریا و دەڵێت: هەندێک لە وڵاتان کە لە شەڕی ناوخۆی سووریا دەوریان بینیوە ئێستاش دەیانهەوێت پیلانێکی تر داڕێژن کە بە تەواوێتی دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی سووریایە.
ئەو بەیاننامەیە ئاماژە دەکاتە دانیشتنی سووچی و دەڵێت وڵاتی تورکیا لەو دانیشتنەدا هەندێک ئیمتیازی داوەتە وڵاتانی ڕووسیا و ئێران کە چاوپۆشی بکەن لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا.
پاش دانیشتنی سووچی فڕۆکە سیخورییەکانی تورکیا لە ئاسمانی عەفریندا دەفڕن کە بەمانای ڕاگەیاندنی شەڕە. ئەو هەوڵە دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە و دەبێت ئاوڕ بدرێتەوە کە تورکیا بە بێ هیچ پاساوێک دەیهەوێت خەڵکی سڤیل لە باکووری سووریا بکوژێت. دەسەڵاتدارە نێونەتەوەییەکان دەبێت سنوورێک بۆ مەترسییەکانی تورکیا لەو ناوچەدا دیاری بکەن.
سەرچاوە: هەواڵدەری هاوار نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment