ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌ی ئارمه‌ردە پێوه‌ندیی به‌ کۆڵبه‌رییه‌وه‌ نه‌بوو

به‌شی کوردستان- به‌خشداری ئارمه‌رده‌ ده‌ڵێت: وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری توویووتا سته‌یشن له‌ جاده‌ی ئارمه‌رده‌ یه‌ک کوژراو و 4 برینداری لێکه‌وته‌وه‌ و ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌‌ی ده‌نگۆکانه‌وه‌ پێوه‌ندییێکی به‌ کۆڵبه‌رییه‌وه‌ نه‌بوو.

ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌یید عارف ڕه‌حمانی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا ڕای‌گه‌یاند: ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری سته‌یشن له‌ جاده‌ی کۆچه‌ر- بایزید به‌ بۆنه‌ی بارینی قورسی به‌فر و نه‌بوونی زنجیری ته‌گه‌ر وه‌رگه‌ڕایه‌وه‌‌.

ناوبراو له‌باره‌ی هه‌ندێ ده‌نگۆ له‌ فه‌زای مه‌جازی جه‌ختی کرده‌وه‌: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ شه‌وی هه‌ینی ڕووی داوه‌ و ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا داخراوه‌، ئه‌و که‌سانه‌ کۆڵبه‌ر نه‌بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8790

Your Comment

You are replying to: .
captcha