به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له دیمانه‌یێکدا ئاماژه‌ی به ژماره‌ی کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان کرد و وتی: ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش ئاماری ورد و ڕاستی ژماره‌ی کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه نییه.
ناوبراو درێژه‌ی پێیدا: ئێستاکه تاقمێک له مامۆستایانی ئه‌و گوندانه‌ی ڕووخاون ئاماره‌کان ده‌رده‌خه‌ن. ته‌نها له گونده‌کانی شاری سه‌رپێڵ­زه‌هاو 216 که‌س مردوون.
سه‌فه‌ری زیادی کرد: 1800 گوندی ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌لێدراو خه‌ساریان به‌رکه‌وتووه که هه‌ندێکیان له‌سه‌دا 30 و هه‌ندێکی دیکه‌یان له‌سه‌دا 100 ڕووخاون. له‌و ژماره‌یه‌ش 150 گوند به‌ته‌واوتی خاپوور بوون.
نوێنه‌ری کرماشان ئاماژه‌ی به یارمه‌تییه نێردراوه‌کان بۆ خه‌ڵکی لێقه‌وماو کرد وتی: ئه‌و یارمه‌تییانه له ئاستی خۆیدا باش بووه به‌ڵام دیاره به‌شی ئه‌و دۆخه‌ی لێقه‌وماوان ناکات و پێویسته ئیراده‌یێکی نیشتمانی بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به به‌رکه‌وتووان پێک‌بێت.
سه‌فه‌ری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌و که‌سه‌ی لێقه‌وماوه و ئێستا مانگانه 300 هه‌زار تمه‌ن قه‌رزی بانکیی مه‌سکه‌ن مێهر ده‌داته‌وه چۆن ده‌توانێت قستێکی دیکه‌ش بۆ چێ کردنه‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی بدات. بۆیه‌ش پێویسته ده‌وڵه‌ت ڕێوشوێنێکی گونجاو دابین بکات بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی دژواری ئێستاکه‌ی ژیانی خه‌ڵکی لێقه‌وماو تۆزێک سووک بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment