هه‌ولێر به‌پێی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ ئه‌نجامی گشتپرسی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ ئه‌نجامی گشتپرسی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌سروڵڵا سوورچی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "هنا بغداد"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق ئیلزامی له‌گه‌ڵدایه‌ و ده‌سته‌ی وه‌زیران ئه‌و حوکمه‌ی قبووڵ کردوووه‌ و ده‌ری‌بڕی: هه‌ولێر به‌پێی ئه‌م حوکمه‌ ئه‌نجامی گشتپرسی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد تێکڕای لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌یانه‌وێت له‌ لیژنه‌ی کورد به‌شداری بکه‌ن که‌ بڕیاره‌ سه‌ردانی به‌غدا بکات و جه‌ختیشی کرده‌وه‌: تاکوو ئێستا پارتی و یه‌کێتی ڕه‌زامه‌ندییان له‌گه‌ڵ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ڕزگاریی نیشتیمانیی هه‌رێمی کوردستان ده‌رنه‌بڕیوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8788

Your Comment

You are replying to: .
captcha