به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه له وه‌ڵامی لێدوانه‌که‌ی تره‌مپدا زیادی کردووه: فرۆشتنی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌کاندا تا ڕێژه‌ی 2.5 میلیۆن به‌رمیل له ڕۆژدایه و که‌م کردنه‌وه یان سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه له بازاڕی نه‌وتدا بێگومان لێکه‌وته‌ی ده‌بێت.
زه‌نگه‌نه ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری درێژ کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی فریزی نه‌وتی کردووه و وتوویه‌تی: زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئۆپێک هاوده‌نگن له‌گه‌ڵ درێژ کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی فریزی نه‌وت به‌ڵام بڕیاری کۆتایی له دانیشتنی ئۆپێکدا ده‌رده‌کرێت.
وه‌زیری نه‌وت سه‌باره‌ت به دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌م ڕۆژانه‌شدا ئاشکرای کرد: دابه‌زینی نرخی نه‌وت جێی نیگه‌رانی نه‌بووه و پیشانده‌ری دابه‌زینی ته‌نگه‌ژه و ناکۆکیی سیاسییه له ناوچه‌که‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment