به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "الاخبار" له ڕاپۆرتێکی کورت‌دا زیادی ده‌کات: به‌غدا داپه‌ڕ و هه‌ڵوێستی پارتی به سه‌رکردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی کردۆته بیانوو و هه‌وڵه‌کانی بۆ گۆشه‌گیریی سیاسیی ئه‌و حزبه چڕ کردۆته‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه زیاتر ده‌نووسێت: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ جووڵه‌ی خۆی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌کانی کوردستان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی پرسه‌کانی هاوپێوه‌ند به به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ده‌ست پێکردووه چوونکه نایه‌وێت پرسه‌کانی هاوپێوه‌ند به هه‌ولێر- به‌غدا تاکوو هه‌تاهه‌تایه به شێوه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بمێنێته‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه جه‌ختیشی کرده‌وه: حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی نایاسایی بوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان و پێویستیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و گشتپرسییه له ڕاستیدا کۆتاییی به پرسی ئه‌و گشتپرسییه هێناوه که سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییێکی زۆر به‌ڕێوه چووبوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment