حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق ڕێگه‌چاره‌یێک بۆ ڕزگاریی سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی "العرب"ی له‌نده‌ن نووسیی: دژایه‌تیی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له‌گه‌ڵ گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌ هه‌ولێر ده‌دات ئه‌نجامی گشتپرسی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و ڕێگه‌چاره‌یێک بۆ ڕزگاریی سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "العرب" له‌ ڕاپۆرتێکی کورتدا زیادی ده‌کات: ده‌زگای دادی عێراق حوکمێکی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسیی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ 25ی مانگی سێپتێمبێر به‌ڕێوه‌چوو ده‌رکرد و له‌ ڕاستیدا ڕێگه‌چاره‌یێکی بۆ ڕزگاریی سه‌رکرده‌ کورده‌کان ئاراسته‌ کرد.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ له‌ زاری چاودێرانی سیاسییه‌وه‌ کاردانه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق هاوشێوه‌ی ته‌سلیم بوونی سه‌رکرده‌ کورده‌کان به‌ به‌غدا وه‌سف ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8777

Your Comment

You are replying to: .
captcha