داواکاری ئه‌نقه‌ره‌ حوکمی ده‌ستگیرکرانی 79 مامۆستا ده‌رده‌کات

به‌شی تورکیا- داواکاری گشتیی تورکیا حوکمی ده‌ستگیرکرانی 79 مامۆستا ده‌رده‌کات ئه‌وه‌ش به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆلیسی دژه‌ تیرۆری تورکیا ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا 79 مامۆستای مووچه‌خۆری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته‌ی‌ به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ستگیر کردووه‌.

داواکاری ئه‌نقه‌ره‌ که‌ ئه‌رکی پێڕاگه‌یشتن به‌ دۆسیه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌نی سه‌ر به‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌نی وه‌ئه‌ستۆیه‌ فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی تورکیای ده‌رکردووه‌ و پۆلیسیش هه‌ڵی کوتاوه‌ته‌ سه‌ر شوێنه‌ دیاری کراوه‌کان و ده‌ستی داوه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و 79 که‌سه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا ئیدعای ئه‌وه‌ی کردووه‌ کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جووڵای 2016 له‌ لایه‌ن جه‌ماعه‌تی گوله‌نه‌وه‌ داڕێژراوه‌ و ئه‌نجام دراوه‌. جه‌ماعه‌تی گوله‌نیش به‌رده‌وام ئه‌و ئیدعایه‌ی ڕه‌ت کردۆ‌ته‌وه‌. تورکیا زیاتر له‌ یه‌ک ساڵه‌ که‌ دۆخی نائاسایی تێده‌په‌ڕێنێت و حکوومه‌ت ده‌توانێت به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ یاسا په‌سه‌ند بکات و جێبه‌جێشی بکات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8755

Your Comment

You are replying to: .
captcha