سه‌یید محه‌مه‌د به‌رزه‌نجی به‌رپرسی ڕێکخراوی ناحکوومیی ڕۆشنبیریی ئایینی له هه‌رێمی کوردستان که به مه‌به‌ستی به‌شدار بوون له کۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هۆگرانی ئه‌هلی به‌یت و پرسی ته‌کفیر سه‌ردانی تارانی کردووه له دیمانه‌یێک له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا سه‌باره‌ت به ڕۆڵی کورده‌کان له شه‌ڕی دژ به ته‌کفیردا وتی: کورده‌کان به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به کوفر و ته‌کفیردا ئاماده بوون و به درێژاییی مێژوو شه‌هیدی زۆریان پێشکه‌شی ئیسلام کردووه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: خه‌ڵکی کورد سینهیێکی بێ کینه و پاکیان هه‌یه. ڕه‌وتی ته‌کفیری که‌متر توانیویه‌تی دزه‌ی تێ بکات و ئه‌گه‌ر حاکمه‌کان وازیان لێ بهێنن کورده‌کان هه‌رگیز کێشه‌یان نابێت.
به‌رزه‌نجی ئاشکرای کرد: کورده‌کان به درێژاییی مێژوو سه‌لماندوویانه به‌لاڕێدا نه‌چوون و به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه به ڕێبازی حه‌قێقه‌تدا هه‌نگاو بنێن و پیشانیان داوه هه‌رگیز سته‌مکار نین.
به‌رپرسی ڕێکخراوی ناحکوومیی ڕۆشنبیریی ئایینی له هه‌رێمی کوردستان ئاماژه به پرسی ته‌کفیریش ده‌دات و ده‌ڵێت: ته‌کفیرییه‌کان 1400 ساڵه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه له جیهانی ئیسلامدا بشێوه دروست بکه‌ن و به ناوی ئیسلامه‌وه سته‌م له ئۆممه‌تی موسڵمان ده‌که‌ن.
ناوبراو زیادی کردووه: ئامانجی ته‌کفیرییه‌کان ئه‌وه‌یه شه‌ڕی ئایینزایی و فیتنه له نێو موسڵماناندا بگیڕن هه‌روه‌هاش که ده‌بینین ئه‌مڕۆکه به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیر و بڕوای پووچه‌ڵ و بێ بنه‌ما و دڵه‌ڕاوکێ له نێوان موسڵماناندا په‌ره پێبده‌ن.
مامۆستا محه‌مه‌د به‌رزه‌نجی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: مرۆڤ به‌رده‌وام پێویستی به دوو شت هه‌یه؛ یه‌که‌م ژیانی خۆش و دووهه‌م ئازادی. ئه‌گه‌ر ژیانی ئاسایی فه‌راهه‌م ببێت و مرۆڤ له ڕاده‌ربڕیندا ئازاد بێت بێگومان به‌ره‌و فه‌رمانه‌کانی خودای په‌روه‌ردگاریش ده‌کشێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment