کوردپرێس:
ڕێوڕەسمی شەشەم ساڵیادی ئازادکرانی کۆبانێ لە ژێر گەمارۆی داعش و حەوتەم ساڵیادی دامزەرانی ئیدارەی خۆسەری ئەو ناوچەیە بە بەشداریی هاووڵاتییانی کۆبانێ بەڕێوە چوو.
ئاژانسی هاوارنیوز لەو بارەیەوە نووسیی لە ڕێوڕەسمەکەدا هاووڵاتییان بە ڕێژەی فراوان بەشدارییان کرد و ڕێوڕەسمەکە لە فولکەی شەهید عەگیدی کۆبانێ بەڕێوە چوو.
بەڕێوەبەران و ئەندامانی ئیدارەی خۆسەری هەرێمی فورات و ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بەڕێوبەران و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان و هەڵسووڕاوانی مەدەنی لە تەنیشت هاووڵاتییان بەشداریی ڕێوڕەسمەکەیان کرد.
شاری کۆبانێ پاش 134 ڕۆژ گەمارۆ و پێکدادانی قورس، ڕۆژی 26ی کانوونی دووهەمی ساڵی 2015 بە دەستی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و بە پشتگیریی ئاسمانیی هاوپەیمانان ئازاد کرا و یەکەم شکستی قورسی داعش لە سووریا و عێراق هاتە ئاراوە.
Your Comment