به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له ڕاپۆرتێکدا نووسیی: ئه‌و کاته که گرووپی تیرۆریستیی داعش به‌ره‌و شکستی ته‌واو ده‌چێت، ئه‌مریکا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا که ئه‌مریکییه‌کان مەشقی سه‌ربازییان پێدەکەن بچێته ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا.
به‌رپرسانی ئه‌مریکی به‌و ڕۆژنامه‌یەیان وتووه: ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ده‌یه‌وێت هێزه‌کانی خۆی له ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا بهێڵێتەوە و به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان، هێزەکانی لەو ناوچەیە نەباتە دەرەوە.
به‌رپرسانی ئه‌مریکی که نەیانویستووه ناویان بدرکێندرێت وتوویانه: درێژه‌ی ئاماده‌بوونی هێزه ئه‌مریکییه‌کان له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا یارمه‌تی به جێگیربوونی کۆمه‌ڵگای ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تێکی خۆجێیی ده‌دات و ئه‌وه له پێناو لێدوانه‌کانی حه‌فته‌ی ڕابردووی ژێنڕاڵ ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکایه که وتبووی تا کاتێک که بوار بۆ چاره‌سه‌ر کردنی دیپلۆماتیکی پرسی سووریا نه‌ڕه‌خسێندرێت هێزه ئه‌مریکییه‌کان ئه‌و وڵاته چۆڵ ناکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment