ئەگەر کار و بژیوی ژیان بۆ لێقۆماوانی بوومەلەرزە دابین نەکرێت شارەکەیان چۆڵ دەکەن

بەشی کرماشان- جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگاری کرماشان دەڵێت: ئەگەر کار و بژیوی ژیان بۆ لێقۆماوانی بوومەلەرزە دابین نەکرێت شارەکەیان چۆڵ دەکەن، تەنانەت ئەگەر خانووەکانیان چاک بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موجتەبا نیک کردار لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای پارێزگای کرماشان لەگەڵ وەزیری کار و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و شاندی یاوەریدا کە ڕۆژی چوارشەمە لە شاری سەرپێڵی زەهاو بەڕێوەچوو ڕای گەیاند: کرماشان پتانسیێلی زۆری لە بواری وەرزێری، بازرگانی و گەشتیاریدا هەیە.

ناوبراو درێژەی دا: سەرەڕای هەموو بەستێنەکانی گەشەسەندن، کرماشان پلەی یەکەمی بێکاریی لە وڵاتدا هەیە و لە ڕیزی پارێزگا گەشەنەسەندووەکاندایە.

جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگاری کرماشان ڕوونی کردەوە: پڕۆژەی ناوچەی ئازادی بازرگانیی قەسری شیرین چاوەڕێی پەسەند کردنی پەرلەمانە و لەم دۆخەدا دەتوانێت ڕێژەی بێکاری دابەزێنێت و گەشە بداتە ئابووری ناوچەکە.

نیک کردار وەبیری هێنایەوە: دەبێت ڕەخساندنی هەلی کار و چاکسازیی دۆخی ژیانی خەڵک بخرێتە ئەولەویەتەوە ئەگینا تەنانەت ئەگەر خانووی لێقۆماوان چاک بکرێتەوە شارەکەیان چۆڵ دەکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8730

Your Comment

You are replying to: .
captcha