ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوای ده‌ست پێکردنی دانووستانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوای له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان کرد له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دانووستانه‌کانیان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (چوارشه‌ممه‌/ 1ی سه‌رماوه‌ز) سباستیانۆ کاردی سه‌رۆکی خولیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ هه‌واڵنێرانی وت: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌وڵه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکییەکان ستایش ده‌که‌ن و داوایان له‌ هه‌ر دوو لا کردووه‌ دانووستانه‌کان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکییه‌کان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیوا و ڕه‌زامه‌ندیی خۆی بۆ پابه‌ندی و ڕێزدانانی دوو لایه‌ن به‌ ده‌ستوور وه‌کوو بنه‌مای دانووستانه‌کان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکییه‌کان ده‌رده‌بڕێت.

سه‌رۆکی خولیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی کرد: سه‌ره‌ڕای ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ مانگی مه‌ی 2018، ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ خوازیاری ئه‌نجامدانی داپه‌ڕی پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌منی ئاواره‌کان بوون‌.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختیان کردۆته‌ سه‌ر ڕێزدانان بۆ سه‌روه‌ری، یه‌کپارچه‌ییی خاکی عێراق و یه‌کڕیزیی ئه‌و وڵاته‌ و هه‌روه‌ها گرینگایه‌تیی ڕێزدانان بۆ مافی هاووڵاتییانی عێراق و جێبه‌جێ کردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌کانی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌: شینهۆوا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8729

Your Comment

You are replying to: .
captcha